
ڕەوتی سەدر وەڵامی تویتێكی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی ياسا دەداتەوە كە وتبووی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویست ناكات.
سەباح ساعدی، سەركردە لە ڕەوتی سەدر لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی “تویتەر” ڕایگەیاند:”هەندێك تویت هەن دەبنە مایەی ڕووخاندن و گۆڕینی حكومەتەكان و گەورەترین سوپرایز دروستدەكەن، هەندێك وشە عەرشی ستەمكاران دەهەژێنن، ڕێكخراواوەكان و وڵاتان چاودێری دەكەن و توێژینەوەی لەسەر دەكەن”.
بە وتەی ساعدی:”هەندێك تویت هەن بەشێكن لە دەنگە دزەپێكراوەكان و لەلایەن عەقڵیەتی پیلانگێڕییەوە نوسراونەتەوە، ئەو وشانە گوناهە پێان بوترێت وشە و لە پیتی زیادە دەچن”.
پێشتر نوری مالیکی سەرۆکی هاوپویمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێكیدا ڕایگەیاندبوو، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەن نووێنەرانی عێراق چیتر پێویست ناکات قسە لەسەر ئەو پرسە بکرێت.