كوردستانهەواڵ

وەزارەتی شارەوانی بەمشێوەیە زەوی بە فەرمانبەران دەدات

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی سێ جۆر فۆڕمی بۆ ناردوون سەبارەت بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو فەرمانبەرانەی کە زەوییان پێ دەدرێت.باسک نێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی سەبارەت بە داواکردنی ناوی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی سێ جۆر فۆڕمی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ناردووە.

ڕوونیشیکردەوە، لە فۆڕمێکیاندا داوای ناو و زانیاری ئەو فەرمانبەران دەکات کە سێ ساڵ خزمەتیان هەیە لەگەڵ پلەی بڕوانامەکانیان.

فۆڕمی دووەمیش تایبەتە بە کۆکردنەوەی ناو و زانیاری و پلەی بڕوانامەی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی کە لە 4 ساڵ زیاتر خزمەتیان هەیە.

لە فۆڕمی سێیەمیشدا داوای ناو و زانیاری ئەو فەرمانبەرانە کراوە کە خاوەنی بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندی و بێ بڕوانامەن و و لەکاتی دەوامکردنیان بڕوانامەی بەرزتریان بەدەستهێناوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close