
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی داهاتە نەوتییەکانی عێراق دەکات
باسک نێت
بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ لە کۆبوونەوەکەی تورکیادا هۆشدارییان داوەتە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەوەی نوری مالیکی ببێتە سەرۆک وەزیران.
هۆشدارییەکە ئاماژەی بەوە کردووە ئەگەر “چوارچێوەی هەماهەنگی” سوور بێت لەسەر کاندیدکردن و دەستبەکاربوونی مالیکی، ئەوا ئەگەری هەیە ئەمریکا دەست بگرێت بەسەر داهاتە نەوتییەکانی عێراقدا کە لە بانکەکانی نیویۆرک دانراون (بلۆکی بکات).
ئەم هۆشدارییە لە کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و عێراق لە تورکیا بووە.
دژایەتی توندی ئیدارەی ترەمپە بۆ گەڕانەوەی مالیکی بۆ کورسی سەرۆکایەتی وەزیران.
بەکارهێنانی “چەکی دارایی” لە ڕێگەی بلۆککردنی داهاتی نەوت، کە ئەمە دەبێتە گەورەترین مەترسی بۆ سەر ئابووری عێراق.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



