ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاریدا بە دروستیکردنی دەستەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ بەدواداچون لە حاڵەتەکانی کوشتن لە بەغدا و شارەکانی دیکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق دەستەکە لە سێ دادوەر و ئەندامێکی داواکاری گشتی پێکدێت و بەهاوکاری وەزارەتی ناوخۆ لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکانی کوشتن دەکەن لەسەرجەم شارەکان.
ئەوە لەکاتێکدایە شەوی ڕابردوو هیشام هاشمی شارەزای سیاسی و ئەمنی عێراق لەبەغدا لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرا و ڕوداوەکەش کاردانەوەی زۆری ناوخۆی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە