تەندروستیكوردستانهەواڵ

وەزارەتی تەندروستی داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەكات

محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: ئێمە وەك وەزارەتی تەندروستی داوامانكردووە قەدەغەی هاتوچۆ درێژبكرێتەوە، تا ئەو كاتەی یەك حاڵەتی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان مابێت. 

ئەو رونیكردەوە، مەترسیەكانی كۆرۆنا هەرماوە، بۆیە ناكرێت قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگیرێت بە شێوەیەكی نافەرمی داوامانكردووە قەدەغەی هاتوچۆ تا مانگی داهاتوو درێژ بكرێتەوە، بەڵام ئەوە فەرمی نیە و تەنها پێشنیارمان كردووە، دواتر ماوەی فەرمی رادەگەیەندرێت. 

وتەبێژی وەزارەتەكە وتیشی: مەرج نیە قەدەغەی هاتوچۆ بە توندی بەردەوام بێت بۆیە بە رێكەوتنی نێوان پارێزگارەكان و ئیدارەكان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیە تەندروستیەكان دەكرێت ئاسانكاری بكرێت بۆ هاتوچۆكردن. 

لەبارەی ئەو ئاسانكاریانەی لە چەند رۆژی رابردوو لەناو شارەكان بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدرا خۆشناو وتی:  ئێمە ئەو ئاسانكاریانە  گونجاو ئەبینین لەبەر ئەوەی لە ژێر كۆنتڕۆڵدایە. 

سبەنێ 16ی نیسان ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ كۆتایی پێدێت  كە وەزارەتی ناوخۆ بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كورستان رایگەیاندبوو.  

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close