جیهانهەواڵ

بەریتانیا: ئامادە بن بۆ جەنگ

بەریتانیا: ئامادە بن بۆ جەنگ

باسک نێت

حکوومەتی بەریتانیا داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد، بڕی پێویست لە خۆراکی لەقوتوونراو و ئاوی خواردنەوە لە ماڵەکانیاندا هەڵبگرن و ئامادەکاری
بکەن بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاو یان سەرهەڵدانی جەنگ و قەیرانی نیشتمانی.

​ئەمڕۆ هەینی، 18ـی 9ـی 2026، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ بەرزکردنەوەی ئامادەباشیی کۆمەڵگە، حکوومەتی بەریتانیا ڕێنماییی ئاراستەی ماڵباتەکان کرد کە پێداویستییە سەرەکییە خۆراکییەکان، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی لەقوتوودان و تێکناچن لەگەڵ ئاوی خواردنەوە هەڵبگرن، تاوەکو لە ئەگەری پچڕانی خزمەتگوزارییەکان، قەیرانی ئەمنی یان جەنگ بتوانن پێداویستیی خۆیان دابین بکەن.

​ئەم ڕێکارانەی لەندەن لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییە جیۆپۆلەتیکییەکان لە جیهاندا ڕوویان لە هەڵکشان کردووە و بەرپرسانی بەریتانیا بە پێویستی دەزانن هاووڵاتییان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لە بارودۆخی لەناکاودا توانای خۆڕاگرییان هەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close