
تائێستا بەشێکی زۆری کاندیدەکانی هەڵبژاردن پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردنیان نەکردووە و هەندێکیشیان دوودڵن لەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت.
باسک نێت
بڕیارە رۆژی ٢٠ی ١٠ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەپێی پێشبینیەکانیش رەنگە ٢٠ی ئەیلول بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێبکات، بەڵام تائێستا کەمترین کاندید پۆستەر و فلێکسی هەڵبژاردنیان دروست کردووە.
دوو هۆکاری سەرەکی هەیە کە تائێستا کاندیدەکان پۆستەریان چاپ نەکردووە یەکێکیان چاوەڕێی دادگای فیدراڵین بۆ پەسەندکردنی ناوەکانیان، دووەمیش دوودڵن لەوەی ئەمجارەش هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بەو پێیەی چوار جاری دیکە کات دانراوە، بەڵام هەڵبژاردن نەکراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




