ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕەتیدەکاتەوە بگەڕێتەوە نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق‌و سه‌ركۆنه‌ی “بەردەوامی بڵاوبونەوەی گەندەڵی” لەوڵاتدا ده‌كات، ده‌شڵێت:”مەبەستم لایەنێکی دیاریکراو نییە، هەموان یان گەندەڵن یان هاوپەیمانن لەگەڵ گەندەڵکاران، تەنانەت ئەوانەی کە ماوەیەک پێش ئێستا داوای چاکسازییان کردوە یان هاوپەیمانی چاکسازیی بون”.
درەنگانی شەوی ڕابردوو موقته‌دا سه‌در ڕێبەری ڕەوتی سەدر په‌یامێكی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق بڵاوکردەوەو نوسیویهتى:”ئاماده‌نیم دوبارە بەشداریی پرۆسه‌ی سیاسی لەعێراق بکات‌و “بەتوندی” سه‌ركۆنه‌ی بەردەوامی بڵاوبونەوەی گەندەڵی لەوڵات ده‌كات”.
سه‌در ئەوەیخستوەتەڕوو، دوای کشانەوەی لەپڕۆسەی سیاسی‌و حکومەتێک کە بە”گەندەڵ” ناوی بردوە، به‌رده‌وام شکست، دواکەوتن، ژێردەستەیی، هەژاری، ستەمکاریی بەسەر ملی هەژاران، بڵاوبونەوەی تیرۆری میلیشیایی‌و وازهێنان لەمافو ده‌ست تێكه‌ڵكردن لەگەڵ داگیرکەر زیاتر بوه”.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در هه‌ر لهپەیامەکەیدا ده‌ڵێت:”مەبەستم لایەنێکی دیاریکراو نییە، هەموان یان گەندەڵن یان هاوپەیمانن لەگەڵ گەندەڵکاران، تەنانەت ئەوانەی کە ماوەیەک پێش ئێستا داوای چاکسازییان کردوە یان هاوپەیمانی چاکسازیی بون”.