ئابووری

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە دوو هەزار و 34 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمیشدا نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ حەوت هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و هەر گرامێک زێڕ بە 65 دۆلار و 34 سەنتە و نرخی هەر کیلۆگرامێکیش بە 65 هەزار و 429 هەزار دۆلارە.


هاوکات نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، حەوت هەزار دینار لە نرخەکەی بەرزبووەتەوە
لەئێستادا نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 392 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 452 هەزار دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 472 هەزار دینار.
زێڕی عەیارە 24 بە 513 هەزار دینار.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close