جیهانهەواڵ

ئێران بەمنزیكانە یەكەم باری سیستمی بەرگری ئاسمانی لە چینەوە بەدەست دەگات

ئاژانسی رۆیتەرز:
ئێران بەمنزیكانە یەكەم باری سیستمی بەرگری ئاسمانی لە چینەوە بەدەست دەكات

باسک نێت
بارەكە 400 سیستمی موشەكی سەرشان لەخۆدەگرێت كە بەهاكەی لەنێوان 60 بۆ 70 ملیۆن دۆلاردایە
“چین رەتیدەكاتەوەوسەرچاوەكەش دەڵێت زانیاريیەكانی لەو كەسانەوە وەرگرتووە وەك نێوەندگیر كاریان كردووە لە گرێبەستەكە”

ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز” لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە ئێران لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا یەکەم باری سیستەمی بەرگری ئاسمانی دروستکراوی چینی وەربگرێت كە 400 موشەكی سەر شان لە خۆدەگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران هەوڵدەدات بەرگرییەکانی دووبارە بونیاد بنێتەوە لە گەرمەی ململانێیە بەردەوامەکانی لەگەڵ ئەمەریکا.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو رێککەوتنە کە بەهای نێوان 60 بۆ 70 ملیۆن دۆلاركراوە، یەکێکە لە گەورەترین هەوڵە زانراوەكانی تاران بۆ بەهێزکردنی بەرگرییە ئاسمانییە کورت مەوداکانی لە دوای شەڕەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، کە لاوازی توانای ئێرانی بۆ پاراستنی پێگە سەربازیی و ژێرخانی ستراتیژی دەرخستووە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، گرێبەستەکە بریتییە لە کڕینی نێوان 300 بۆ 400 سیستەمی بەرگری ئاسمانی کە مرۆڤ دەتوانێت بیگوازێتەوە، لەنێویاندا مووشەکی QW-12 و FN-16 کە لە چین دروستکراون.
ئەم گرێبەستە لەگەڵ کۆمپانیای چۆنگچینگ باوشانگ ئینتەرناشناڵ ئینڤێستمەنت واژۆ کراوە، کە بنکەکەی لە هۆنگ کۆنگە، سەرچاوەکان وتوویانە وەک نێوەندگیرێک لە نێوان لایەنی ئێرانی و دابینکەری چینیدا کاریان کردووە.

لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندووە، زانیارییەكان بە تەواوی بێ بنەمان، چین رۆڵێکی بەردەوامی هەبووە لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە ململانێکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close