جیهانعێراقهەواڵ

موقتەدا سەدر: داوا لە سوپای پاسدارانی ئێران دەكەم خاکی عێراق بۆردومان نەکەن

موقتەدا سەدر:
داوا لە سوپای پاسدارانی ئێران دەكەم خاکی عێراق بۆردومان نەکەن

باسک نێت
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی نیشتمانی شیعە دەڵێت، عێراق پێویستی بە ئاشتییە، بەسێتی ئەو شەڕانەی تواناكانی تووشی خوێنبەربوون كردووە.

موقتەدا سەدر لە پەیامێكدا داوای کرد، عێراق لە ململانێکانی ناوچەکە دووربخرێتەوە، جەختیشی لەسەر پاراستنی سەروەری رێگرتن لە راکێشانی بۆ ناو شەڕێکی نوێ کردەوە، هاوكات داواشی لە حکومەت کرد ئاسایش بسەپێنێت و چەك لە دەستی دەوڵەت كۆبكاتەوە، هۆشداریشی دا لە مەترسییەکانی پەرەسەندن و ئاشوب.

سەدر راشیگەیاندووە، عێراق خاکی شوێنە پیرۆزەکانەوهەرگیز نەبووەتە شوێنی بۆردومانکردنی وڵاتانی دیکە، داواشی لە سوپای پاسدارانی ئێران کرد خاکی عێراق بۆردومان نەکەن و میلیشیا لە یاسا درچووەكانیش بیانووی كردنە ئامانجی عێراق یان دەوڵەتانی کەنداو نەدەن بەدەستەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close