عێراقكوردستانهەواڵ

گەڕەکێکی کوردنشین لە کەرکوک هەڕەشەی چۆڵکردنی خانووەکانیان لێدەکرێت

جارێکیتر ژمارەیەک لە ماڵە کوردەکانی گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوک سکاڵایان لەسەر تۆمارکرایەوەو ئەمجارەیان کۆمپانیای نەوتی باکوور سکاڵاکەی دژ تۆمارکردوون.

باسک نێت – کەرکوک

ئەو سکاڵایە دانیشتووانە کوردەکانی ناوچەی (الفین دار)ی نێو گەڕەکی عەرەفە دەگرێتەوە، ئەوەش بەبیانوونی ئەوەی گوایا موڵکی حکومەتیان داگیرکردووە.

لەئێستادا دانیشتووانە کوردەکەی گەڕەکی عەرەفە سەرباری تۆمارکردنی سکاڵا لەدژیان، لەهەمان کاتدا هەڕەشەی چۆڵکردنی خانووەکانیان لێدەکرێت، ئەمە وێڕای ئەوەی یەکێک لەدانیشتووانی کوردی گەڕەکەکە وەک تۆمەتباری هەڵاتوو ناوی لەنێو سکاڵاکەدا هاتووە، کەچی ئەو کەسە لەنێو ماڵەکەی خۆیدایە لەهەمان گەڕەک و هەڵنەهاتووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close