بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیعێراقكوردستان

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی داوای هەماهەنگی لە لایەنەکانی عێراق و هەرێم دەکات


مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی، داوای هەماهەنگی و هاوهەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم دەکات

ئەمڕۆ شەمە بەرواری ۱ی ڕەجەبی ١٤٤٥ی کۆچی بەرانبەر ١٣/١/٢٠٢٣ مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرپەرشتی بەڕێزمامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئاڵۆزی عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و ئاماژە بۆ ئەوە کرا عێراق بە دۆخێکی ناهەمواردا گوزەر دەکات و پێویستی بە پلان و ڕێڕەوێکی حەکیمانە هەیە تاکو لە ئاگری شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێوەنەگلێت و ئاشکراشیکرد، پێویستە لایەنەکان بە گشتی هاوهەڵوێست و هەماهەنگ بن لە ئاست ئەو ڕووداوانەی لە گۆڕەپانی سیاسی عێڕاقدا ڕوودەدەن، هاوکات داواشی لە لایەنەکانی کوردستان کرد مامەڵەی دروست و هاوهەڵوێست بنوێنن لەئاست ئەو ڕوداوانەی کە دەویسترێت دۆخی هەرێم بشێوێنرێت.
مەکتەبی سیاسی بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە دواخستنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دوای چەندینجار لە دواخستنی بەڵام بۆ جارێکیتر ئەو هەڵبژاردنانە کە مافی سیاسی هاووڵاتیانی هەرێمە دواخرایەوە، بۆیە داوا دەکەین ئەمجار هەڵبژاردن لەو وادەیەی بۆی دیاری دەکرێت دوور لە ساختەکاری بەڕێوەبچێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، مەکتەبی سیاسی لەگەڵ لیژنەی باڵای ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کۆبووەوە و گفتوگۆی چڕ لەوبارەوە درا و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویستی لەبارەوە درا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close