كوردستانهەواڵ

لە پارێزگایەکی هەرێم زیاتر لە 12 هەزار منداڵ توشی ڤایرۆسێک بوون

ڤایرۆسی کۆئەندامی هەناسە RSV ئەو ڤایرۆسەیە لە دهۆک بڵاوبووەتەوە؛ درمییە و دەبێتە هۆی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدانی تووشبوو.

دکتۆر نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤی منداڵان لە دهۆک ڕایگەیاندووە “ڤایرۆسەکە ساڵانە هەیە، بەڵام بڵاوبوونەوەکە ئەمساڵ زۆر زیاترە. بەگشتی لەماوەی رابردوودا زیاتر لە 12 هەزار منداڵ هێندراونە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.”

ڤایرۆسەکە لە رێگەی هەواوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە. دکتۆر نزار دەڵێت، بەراورد بە رۆژانی رابردوو، تووشبوون بە نەخۆشییەکە “کەمیکردووە”. پێشبینیشی کرد، لە هەفتەی داهاتوودا تووشبوون کەمتریش ببێتەوە.

لە 10 رۆژی رابردوودا، رۆژانە 700 منداڵ بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەوە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و، ئەوانەی پێویستیان بە مانەوە بووە، خەوێندراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close