
باسک نێت
جومانه غه‌لای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ سێ شەممە سه‌رۆك و ئه‌ندامای ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران به ئاماده‌بوونی شاندێكی یۆنامی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه.
وتیشی ئامانج لە کۆبونەوەکە دیاریكردنی واده‌یه‌كی نوێیە بۆ بۆ ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
وتەبێژی کۆمسۆن ئەوەشی ئاشکرا کردووە كۆمیسیۆن چوار مانگ كاتی پێویسته بۆ ڕێكخستنی پڕۆسه‌كه و كۆتایی مانگی حوزه‌یران نزیكترین واده ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردن.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری کۆتایی له باره‌ی كورسی كۆتا و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بدات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە