ئابووریجیهانهەواڵ

نرخى نەوت لە 90 دۆلار نزیک دەبێتەوە

نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نزیک دەبێتەوە لە 90 دۆلار.

نرخى نەوت بەردەوامە لەبەرزبونەوە و بەیانى ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 88 دۆلار و 70 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بۆ 85 دۆلار و 84 سەنت بەرز بوەوە.

سەبارەت بەهۆکارى بەرزبونەوەى نرخەکەشى، ئاژانسى بلومبێرگ بڵاویکردەوە بەردەوامى زیادبوونى خواست لەسەرنەوتى خاو لە بازارەکانى جیهاندا یەکێکە لە هۆکارەکانى بەرزبونەوەى نرخەکەى، هەروەها ئەوگەشبینیەی کە لەبەرامبەرکۆتایهاتنی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهانادا دروست بووە، هۆکارێکى دیکەى بەرزبونەوەى نرخى نەوتە.

ئاژانسەکە لە زارى شارەزایانى بازاڕەکانى نەوتى جیهانەوە بڵاویکردوەتەوە، نرخى نەوت بەرزبونەوەى زیاتربە خۆوە دەبینێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close