كوردستانهەواڵ

لیستى مووچەى مانگى ئەیلول رەوانەى بەغداد دەکرێت

بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا شاندێکی تەکنیکیی دارایی هەرێم بچێتە بەغداد بۆ یەکلاکردنەوەی شایستە داراییەکان و وەڵامدانەوەی تێبینییە ژمێریارییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا لیستی مووچەی مانگی ئەیلول بە سیستەمی پەیڕۆڵ ڕەوانەی بەغداد بکات..

بەپێى سەرچاوەیەک لە دارایى هەرێم ، ماوەی 10 ڕۆژە لیستەکە بە سیستەمی پەیڕۆڵ تەواوکراوە و لە گەنجینەکان وردبینیی بۆ کراوە و هۆکاری دواکەوتنی ناردنی لیستەکەش بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە دوای گشتاندنی فەرمی، پێداچوونەوەی ورد بە ناوی سیانیی دایکی سەرجەم مووچەخۆراندا کراوە.

دوای گەیشتنی لیستەکە بۆ بەغداد، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە ناوەکان و بڕی پارەکە دەکات؛ لە کاتێکدا دابەشکردنی مووچە لە عێراق کە لە 23ـی ئەیلولەوە دەستیپێکردووە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا کۆتایی پێدێت، و پاش تەواوبوونی پڕۆسەکە، پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close