جیهانهەواڵ

هێرشی مووشەکی کرایە سەر باکووری ئیسرائیل

لە خاکی لوبنانەوە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕکەوان کرایە سەر باکووری ئیسرائیل.

بەرپرسێک لە نووسینگەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیلی داگیركار بە ئاژانسی ئانادۆڵی ڕایگەیاند لە خاکی لوبنانەوە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕکەوان هێرش کراوەتە سەر باکووری ئیسرائیل.

بەرپرسە ئیسرائیلییەکە زانیاری نەدا لە بارەی ئەوەی هێرشەکان زیانی گیانیی لێکەوتووەتەوە یان نا.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لە باکووری وڵاتەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێیداوە.

هێشتا حزبوڵڵای لوبنان هیچ ڕاگەیاندراوێکی لەو بارەیەوە بلاونەکردووەتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close