
مەسعود پزشكیان:
هەوڵ بۆ جەنگ نادەین بەڵام بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک هەرگیز بێدەنگ نابین و وەڵاممان دەبێت
باسک نێت
مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران، ل ەیەكەم لێدوانی فەرمیدا دوای هێرشەكەی شەوی رابردوی سوپای ئەمریكا بۆ سەر چەند ئامانجێكی سوپای پاسداران، پێش سەردانەكەی بۆ قیرغیزستان راگەیاند، هەوڵ بۆ جەنگ نادەین، بەڵام بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک هەرگیز بێدەنگ نابین و وەڵامێکی یەکلاکەرەوەمان بۆ دەستدرێژکاران دەبێت.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی “ئیسنا” پزشكیان ئاماژەی بەوەكردووە، ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا قازانج بە هیچ وڵاتێک ناگەیەنێت، دەبێت دەست لەناو دەست بنێین و پێکەوە کار بکەین بۆ ئاسایش، ئابوری و گەشەپێدانی ناوچەکە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




