ڕاپۆرتكوردستانهەواڵ

رۆژنامەی (الشرق الاوسط):  زیاتر لە دوو هەفتەیە مانگرتنی مامۆستایان لە پارێزگای سلێمانی بەردەوامە

رۆژنامەی (الشرق الاوسط):
زیاتر لە دوو هەفتەیە مانگرتنی مامۆستایان لە پارێزگای سلێمانی بەردەوامە
باسک نێت
رۆژنامەی (الشرق الاوسط):
قەیرانی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران هەرێمی کوردستانی عێراق، هەڵكشانی زیاتری بەخۆیەوە بینی، وەزارەتی دارایی فیدراڵی جەختیكردەوە لەوەی ڕێککەوتن لەسەر موچەی ساڵی (2025)کراوە، بەڵام خۆپیشاندان و مانگرتن بەردەوامە، بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی، سەرەڕای دۆخی نالەباری کەشوهەوا.

لەگەڵ ئەوەشدا، لێدوانە فەرمییەکان بە دەگمەن وەردەگێڕدرێن بۆ چارەسەری یەکلاکەرەوە، کە موچە بگاتە دەستی کارمەندانی کەرتی گشتی، بەوهۆیە، مانگرتن و ناڕەزایی، بەتایبەتی لە کەرتی پەروەردە، سەرەڕای بارودۆخی کەشوهەوای سەخت، زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە، شەپۆلی سەرما و بەفربارینیش لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی کە قەڵای سەرەکی ناڕەزایی و مانگرتنەكانە، نەیتوانیوە رێگە لە خۆپیشاندەران بگرێت بۆ بەردەوام بن لە داواکارییەکانیان.

لە پەرەسەندنێکی سەرنجڕاکێشدا، کۆمەڵێک فەرمانبەر لە سلێمانی بەرەو هەولێر بەرێكەوتن بۆ پشتیوانی لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو ناوچەیە ڕێگەیان پێنەداون خۆپیشاندان بکەن، بەگوێرەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران توانیویانە خۆیان بگەیەننە دەروازەکانی شاری هەولێر، بەڵام پۆلیس ڕێگری لێکردون بچنە ژوورەوە و بە غازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان پێکردون.

گوشارەکان لەسەر حکومەتی هەرێم زیاتر دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی مانگرتوان، لەسایەی ئەو ئاستەنگە ئابورییانەی روبەڕوی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە بەهۆی دواکەوتنی دابەشكردنی موچە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بارودۆخی ژیان بەتایبەتی بۆ چینی فەرمانبەران هەیە.

هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، رەتیکردەوە خۆپیشاندان و مانگرتنی مامۆستایان بگاتە ئەوێ‌، ئومێد خۆشناو پارێزگاری شارەكە، ڕەتیکردەوە حکومەتی خۆجێی و دەزگا ئەمنییەکان هیچ داواکارییەکی فەرمییان پێگەیشتبێت بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندان، ئۆباڵی دواكەوتنی موچەشی خستە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close