باسک نێت
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە لە بارەی نەبونی پارەی نەختینە بۆ مووچە. هەروەها عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەو بارەیەوە رایگەیاند عێراق کێشەی پارەی نەختینەی نییە و 43 ملیار دینار بەردەوام لە دەوران دایە.
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، دەبێت حکومەتی هەرێم بە زووترین کات تەوتینی مووچە بکات و سورین لەسەر ئەو بابەتە تا چیتر کێشەی مووچە و نەناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم دروست نەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە