
سوپای پاسداران هۆشداریی توند دەداتە وڵاتانی دراوسێی و ناوچەکە
باسک نێت
دەقی راگەیەندراوی بارەگای خاتەمولئەنبیا:
تەحەمولی دەستدرێژی لە هیچ سەرچاوە و شوێنێکەوە ناکەین
سەرەڕای ڕاگەیاندنی فەرمیی هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە بەوەی کە هەرگیز ڕێگە بە بەکارهێنانی خاک، ئاسمان و کەناراوەکانیان نادەن لەلایەن سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکاوە لە دژی ئێرانی ئیسلامی، بەڵام بەپێچەوانەی هۆشدارییەکانی پێشوو، هێشتا سوپای تیرۆریستی ئەمریکا خاک، ئاسمان و بۆشاییی ئەو وڵاتانە لە دژی وڵاتەکەمان و هەندێک لە شوێنە سەربازییەکانی ئێران بەکاردەهێنێت و هێرش ئەنجام دەدات.
هەروەک چۆن تا ئێستا لە مەیدانی کرداردا نیشانمان داوە، وێڕای ڕێزگرتن لە سەروەریی نیشتمانیی دراوسێکانمان، هەرگیز هیچ جۆرە دەستدرێژییەک تەحەممول ناکەین و وەڵامێکی زۆر قورستر دەدەینەوە.
نموونەی ئەمەش شەوی ڕابردوو لەلایەن جەنگاوەرانی ئازای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و سوپای کۆماری ئیسلامییەوە سەلمێندرا.
سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکا هیچ ڕێگەیەکی جگە لە کشانەوە لە ناوچەکە لەبەردەمدا نییە.
ئاسانکاریکارانی دەستدرێژیی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانی ئیسلامی بزانن کە هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان، چ لە سوپا و چ لە پاسداران شانبەشانی یەکتر بە توندی سەرچاوەی هەر دەستدرێژییەک دەکەنە ئامانج.
هۆشداریتان پێدەدەین؛ ئێوە چەندین جار ئیرادەی بەهێزی هێزە چەکدارەکان و گەلی جەنگاوەر و خۆڕاگری ئێمەتان تاقیکردووەتەوە، جارێکی تر تاقی نەکەنەوە.



