جیهانهەواڵ

دۆناڵد ترەمپ: هەر وڵاتێك هاوكاری ئێران بكات روبەڕوی سزای تونددەبێتەوە

دۆناڵد ترەمپ:
هەر وڵاتێك هاوكاری ئێران بكات روبەڕوی سزای تونددەبێتەوە
باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، ئۆپراسیۆنێكی ئابوری گەورەی دژی ئێران راگەیاند، كە بە توندترین ئۆپراسیۆن وەسفیكرد تا ئێستا دژ بە هەر وڵاتێک ئەنجامدرابێت، هەڕەشەی گۆشەگیركردنی فراوانی تارانیشی كرد لەگەڵ دروستبوونی لێکەوتەكانى لەسەرهەر وڵاتێك یان لایەنێك کە پشتیوانیی دارایی یان ئابوریی پێشکەش بە تاران دەکەن.

ترەمپ لە سەكۆی” تروس سۆشیال” نوسویەتی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرفەتێکی گەورەی بە ئێران بەخشی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بەڵام، نەیانتوانی دەرفەتەکە بقۆزێتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا رێکارە نوێیەکانی بە جەنگی ئابوری و گۆشەگیرکردن لەسەر ئاستێکی بێوێنە وەسف کرد و وتی، ئێران روبەڕوی دۆخێکی ئێجگار سەخت بووەتەوە دوای ئەوەی زیان بە توانا سەربازییەکانی، ئابورییەکەی و دراوەکەی گەیشتووە.

هۆشدارییشیدا هەر وڵاتێک ڕێگە بە دامەزراوە داراییەکان یان کۆمپانیاکان یان فرۆکەخانەکان یان قەوارە حکومییەکانی شادەماری ژیان بۆ تاران دابین بكات، روبەڕوی دەرئەنجامی ئابوریی زۆر گەورە دەبێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close