جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ئەمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان کۆتایی بە قەیرانی دەیان ساڵەی کارەبا هێنا

بە هەرزانترین نرخ بە هاوڵاتییانی دەدات
ئەمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان کۆتایی بە قەیرانی دەیان ساڵەی کارەبا هێنا

باسک نێت

دوای پێنج ساڵ لە ئازادکردنی وڵاتەکەیان و دەرکردنی هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا, ئەمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان, کۆتاییهاتی قەیرانی کارەبای ڕاگەیاند .

ئەگەرچی ئەفافغانستان نەوتێکی ئێجگار کەمی هەیە و بەمدواییانە دەستیان بە وەبەرهێنان لەو کەرتەدا کردووە, بەڵام توانی قەیرانی کارەبا لە وڵاتەکەی چارەسەر بکات .

 نرخی کارەبا لە ئەفغانستان:

بۆ هاوڵاتییان؛ یەک کیلۆوات کارەبا بۆ کاتژمێرێک, نزیکەی 3.750 ئەفغانییە, کە دەکاتە دەوروبەری 57 سەنت کە دەکاتە 85 دیناری عێراقی بەبێ زیادکردن, واتە هاوڵاتی چەند کارەبا بەکاربێنێت, بۆ هەر کیلۆواتێک هەر 85 دینار دەدات .

بۆ کەرتی بازرگانیی؛ نزیکەی 6.750 ئەفغانییە, کە دەکاتە دەوروبەری 103 سەنت, واتە 154 دیناری عێراقی, ئەمیش دیسان هەر چەند بەکاربێنن, هەر 154 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک کارەبا دەدات .

ئەم نرخانە, پێچەوانەی ئەو نرخانەیە کە لە پرۆژەی ڕووناکی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم دانراوە, تا کارەبا زیاتر بەکاربێنێت, هاوڵاتیی کارەبای بە گرانتر پێ دەفرۆشرێتەوە و نرخەکەی لەسەر گرانتر دەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close