
ئەحمەد شەرع داوا لە روسیا دەکات بەشار ئەسەد رادەستی سوریا بکاتەوە
باسک نێت
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە ئەحمەد شەرع بە فەرمی داوای لە دەسەڵاتی رووسیا کردووە بەشار ئەسەد سەرۆکی هەلهاتووی سوریا رادەستی دەسەڵاتی ئێستای سوریا بکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە ئەسەد بە چەندین تاوانی گەورەو دژە مرۆڤایەتی تاوانبارەو دەبێت بو سزای یاسایی خۆی بگات.
ئەوەش لەکاتێکدایە شاندێکی دیپلۆماسی رووسیا بۆ یەکەم جار دوای رووخانی ئەسەد سەردانی سوریایان کردووەو دەیانەوێ پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ دەسەڵاتی ئێستای سوریا دروست بکەنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




