جیهانعێراقكوردستانهەواڵ

مەسعود پزیشکیان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

مەسعود پزیشکیان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات

باسک نێت

مەسعود پزیشکیان سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات
دیپلۆماتیک
میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە ١١ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغداد.

هاوکات، نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند، سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانەکەی بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.

سەرۆککۆماری ئێران لە سەردانەکەیدا، ئەو ڕێککەوتنانە واژوو دەکات کە پێشتر لە نێوان ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق و ئێراندا هەبوون.

ئەم سەردانەی پزیشکیان یەکەم سەردانی فەرمی سەرۆکی نوێی ئێرانە بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی، لە دوای گەیشتنی بە پۆستی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close