
دەیان كۆچبەر بەهۆی نقومبوونی بەلەمەكەیانەوە لە كەناراوەكانی دورگەی گاڤدۆسی یۆنان بێسەروشوێنن
باسک نێت
دەیان كۆچبەر بەهۆی نقومبوونی بەلەمەكەیانەوە لە كەناراوەكانی دورگەی (گاڤدۆس)ی یۆنان بێسەروشوێنن.
تیمە فریاگوزارییەكانی یۆنان لە دوێنێ شەوەوە پرۆسەی گەڕانیان دەستپێكردووە بۆ رزگاركردنی كۆچبەران لە كەناراوەكانی باشوری شاری خانیا، لە دوری 12.5 میل لە باشوری خۆرئاوای دورگەی گاڤدۆس.
بۆ یارمەتیدانی تیمەكانی فریاگوزاریی، دەسەڵاتدارانی یۆنان دوو كەشتیی و بەلەكانی هێزی پاسەوانی كەناراوەكان و فڕۆكەی هێلیكۆپتەری هێزە ئاسمانیی و دەریاییەكانیان ناردوەتە ناوچەكە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




