جیهانكوردستانهەواڵ

ڕووخانی ئەسەد مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە

ڕووخانی ئەسەد مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە

باسک نێت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کەپتاگۆن لەو وڵاتەدا، “کاریگەری ئەرێنی” لەسەر تەواوی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان دەبێت.

نەقیب ئەرکان بیبانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان :

“لەم ساڵانەی دواییدا هەوڵدەدرا هەرێمی کوردستان بکرێتە ناوەندێک بۆ ساخکردنەوەی کەپتاگۆن و بەبازاڕ بکرێت، بەڵام توانیومانە بەشێوەیەکی زۆرباش رێگری لێبکەین”.

“لەنێو دەستگیرکراوانی تۆمەتی بازرگانی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک بازرگان و ساخکەرەوە هەن کە هەڵگری رەگەزنامەی سووریان و هەوڵیانداوە لێرە حەبەکان ساخ بکەنەوە، بەڵام هەوڵەکانیان شکست پێهێنران”.

هەماهەنگی بەردەوام و تەواویان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق هەیە و بەردەوام زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکەن، بۆ زیاتر تووندوتۆڵکردنی سنوورەکانیش رێکاری دیکەیان گرتووەتەبەر”.

لە سەرەتای ئەم ساڵ تاوەکو یەکی ئەم مانگە، هەزار و 439 تۆمەتباری مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر و دهۆک دەستگیرکراون، کە 677 کەسیان بەکارهێنەر و 762ـیشیان بازرگان بوون، بەشێکیان گەورە بازرگانیی نێودەوڵەتی بوون.

لەو ماوەیەدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 465 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر، زیاتر لە 45 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر و 29 شیت حەبی پزیشکیی هۆشبەردا گرتووە.

“ساڵی رابردوو هەڵمەتی فراوان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کراوە و توانراوە زیاتر لە دوو تۆن و 343 کیلۆگرام حەبی هۆشبەر دەستیان بەسەردا بگیرێت کە زۆرینەی رەهایان لە جۆری کەپتاگۆن بوون، ئەم ساڵیش لەو 45 کیلۆگرام حەبەی دەستی بەسەرداگیراوە زۆربەی حەبی کەپتاگۆن بووە”.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکی تۆڕی چاودێری سیاسی و ئابووری کە لەلایەن بەریتانیاوە پارەدار کرا، پێش رووخانی حکومەتی سووریا ساڵانە رژێمی ئەسەد دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری لە فرۆشتنی کەپتاگۆن دەستدەکەوت.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close