عێراقهەواڵ

بەكتریایەكی مەترسیدار لە عێراق بڵاو دەبێتەوە كەسی تووشبوو هیچ چارەسەرێكی نییە..

نووسراوێك بەناوی نەخۆشخانەی ئەسەد لە تەندروستی نەجەف بڵاو بووەتەوە، باس لە بەكتریایەك دەكات لەو شارە بڵاو بووەتەوەی كە هیچ چارەسەرێكی نییە، گوتەبێژی تەندروستی عێراقیش روونكردنەوە دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 15ـی شوبات، میداكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، بەكتریایەكی مەترسیدارتر لە كۆرۆنا بڵاو بووەتەوە و بەهیچ جۆرێك چارەسەری نییە، هەروەها بەكتریاكە توانای بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم دژە هەوكردنە جیاوەزەكانی هەیە و مەترسی جدی دروست كردووە.

ئەوەیش روونكراوەتەوە، لە ئێستە دا تێمكی بەرەنگاربوونەوەی بۆ دۆزینەوەی خۆپارێزی پێكهێنراوە بۆ پشكنییەكان لەبارەی بەكتریاكەوە دەستی پێكردووە.

سەیف بەدر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رای دەگەیەنێت، ئەو هەواڵانەی باسیان لە بڵاو بوونەوەی بەكتریایەك كردووە كە بەرگری بۆ هەموو دژە زیندەییەكان كردووە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی نەجەف ناراستە.

باسی لەوەش كردووە، ئەو نووسراوەی لە هەندێك سایت و سۆشیال میدیا بڵاو كرایەوە، نازانرێت لە كام لایەنەوە دەرچووە و هیچ واژوویەكی لەسەر نییە، بۆیە دەبێت وریایی و وردبینی لە گەیاندنی ئەو جۆرە زانیاریانەدا كە میدیاكاران كاری لەسەر دەكەن.
بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەرچووە، ئاماژەی بە شیكارییەكی وردی داتاكانی بڵاو بوونەوەی باوترین بەكتریا فرە بەرگریكارەكان بەناوی (PDR) كردووە، كە نوێنەرایەتی بەكتریا بەرگریكارەكان دەكات بۆ هەموو جۆرەكانی دژە زیندەیی هەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close