
باسک نێت
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئامارێك له‌باره‌ی سه‌ربازه‌كانیان كه له‌شه‌ڕی غه‌ززه‌دا برینداربونه یاخود توشی كێشه‌ی ده‌رونی بونه‌ته‌وه، بڵاوده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت:”به‌شێكى زۆریان له‌نه‌خۆشخانه‌كانى ئیسرائیل چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن”.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 16 هه‌زارو 500 سه‌ربازییان له‌وه‌ته‌ی 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023وه برینداربونه یاخود توشی گرفتی ده‌رونی بونه‌ته‌وه‌و له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئیسرائیل چاره‌سه‌رییان وه‌رگرتوه.
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، حه‌وت هه‌زارو 300 سه‌رباز ڕوبه‌ڕوی كێشه‌و گرفتی ده‌رونی بونه‌ته‌وه.
لیمۆر لوریا سەرۆکی بەشی چاکسازیی وەزارەتەکە ڕایگەیاندوه، بریندارەکان ڕوبه‌ڕوی فشاری ده‌رونی‌و دڵه‌ڕاوكێ‌و خه‌مۆكی بونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، 847 سه‌ربازیی ئیسرائیلی له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی غه‌ززه له7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023وه، كوژراون.




