كوردستانهەواڵ

لە سبەینێوە هەر خاوەن مۆلیدەیەک مۆلیدەکەی نەکردبێتە بێ دەنگ سزا دەدرێت

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ گۆڕینی مۆلیدەکەیان بە مۆلیدەی بێ دەنگ.

فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە سبەینێەوە هەر خاوەن مۆلیدەیەک مۆلیدەکەی نەکردبێتە بێ دەنگ لە قۆناغی یەکەم سزا دەدرێت و دواتر ئەگەر هەر پابەند نەبێت مۆلیدەکەی لێدەسەندرێتەوە.

وتیشی ئەم بڕیارە مۆلیدە دووکان و مۆڵ و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانیش دەگرێتەوە و ئەگەر پابەند نەبن دەست بەسەر مۆلیدەکانیاندا دەگیرێت.

پارێزگاری هەولێر ئاشکراشیکرد ژمارەیەک زۆر هاوڵاتی ناویان نوسیوە و هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەند نەبێت مۆڵەتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و شوێنەکەی دەدرێت بە کەسێکی دیکە.

ئاشکراشیکرد مۆڵەتەکە هەتا سەرەتای مانگی ئایاربوو بەڵام ئێمە بەهۆی کەرەنتینە و کۆرۆناوە پێنج مانگ درێژمانکردوە و چیتر درێژی ناکەینەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەسەرەتای ئەمساڵ پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا سەرجەم مۆلیدەکانی سنوری هەولێر بکرێن بە مۆلیدەی بێ دەنگ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close