تەندروستیكوردستانهەواڵ

سلێمانی.. دەست بەسەر بڕیكی زۆر برنجدا دەگیرێت

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕیكی زۆر برنجی جۆراوجۆردا دەگرن كە بەهۆی خراپ عەمباركردنیانەوە بووە و برنجەكەش لەناو براوە.

بەهار رەمەزان، سەرۆكی لیژنەی كۆگاكانی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:‌ لیژنەكە دەستی بەسەر (74) فەردە برنجی جۆراوجۆردا گرتووە كە بەهۆی خراپ عەمباركردنیانەوە ئەسپێ لێیداوە، بەڵام خاوەنەكانیان بەنیازبوون برنجەكان لەبازاڕەكانی شاری سلێمانی بەسەر هاوڵاتیاندا ساغ بكەنەوە.
ناوبراو وتیشی: پێوستە ئەو شوێنانەی خواردەمەنی تێیدا عەمبار دەكرێت پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بێت، بۆ ئەوەی زیان لە‌ بازرگانیی خۆی نەدات و كاڵاوشمەك و خواردەمەنی خراپیش بەهاوڵاتیان نەفرۆشێت، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە روبەڕوی رێكارە یاساییەكان دەكرێنەوە.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی برنجەكە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close