جیهانهەواڵ

وەزیری پێشووی ئەوقافی فەڵەستین لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا گیانیلەدەستدا

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، وەزیری پێشووی ئەوقافی فەڵەستین گیانیلەدەستدا و ژمارەیەك لە ئەندامانی خێزانەكەی برینداربوون.

باسک نێت
ئاژانسی هەواڵیی “وەفا”ـی فەڵەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یوسف سەلامە، وەزیری پێشووی ئەوقاف و وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسای فەڵەستین لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا گیانیلەدەستداوە.
باسی لەوەش كردووە، سەلامە لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەکەی خۆی لە کەمپی ئەلمەغازی، لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە گیانیلەدەستداوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەشی برینداربوون.


هاوکات ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندروستیی غەززە نوێترین ئاماری زیانە گیانییەکانی بۆردومانەکانی ئیسرائیلی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەکە، لە 7ـی تشرینی یەکەمەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە 21 هەزار و 822 فەڵەستینی گیانیانلەدەستداوە و 56 هەزار و 451ـی دیکەش بریندار بوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close