
باسک نێت
بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاویكردەوە: ئاگاداری گەشتیارانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەكەینەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە ٠٣-٠٧-٢٠٢٤ بۆ ماوەی (٣) كاتژمێر گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕادەگیرێن بەهۆی ئەنجامدانی مەشقێكی فریاگوزاری لە فڕۆكەخاندا.
ئەوەشی خستەڕوو: هاوڵاتییانیش دڵنیا دەكەینەوە كە هەبوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانی و تیمەكانی پۆلیس و ئاسایش لە دەوری فڕۆكەخانە پەیوەستە بە مەشقەكەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە