هەواڵ

ساڵی رابردوو (13 هەزار) کەیسی توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە

ساڵی رابردوو (13 هەزار) کەیسی توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە
ڕاپۆرتی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی
باسک نێت

بەپێی ڕاپۆرتێکی بنکۆکاری مەیدانی “ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان” بە هاوکاری رێکخراوی (NED) ئەمریکی؛
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ساڵی (2023) دا (13 هەزار و 489) سکاڵا تۆمارکراوەو (3 هەزار و 786) سکاڵایان لە پارێزگای هەولێر و (3 هەزار و 611) سکاڵایان لە پارێزگای دهۆک و (3 هەزار و 418) سکاڵایان لە سلێمانی و (2 هەزار و 476) سکاڵاش لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی (گەرمیان، ڕاپەڕین، زاخۆ و سۆران بووە.
هەر بەپێی بەدواداچوونەکە؛ لە ساڵی (2023)دا (هەزار و 935) کەسی خێزانی لە (سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی) تۆمار کراوە کە؛ (754) کەیسیان لە هەولێر، (642) کەیسیان لە دهۆک، (283) کەیسیان لە سۆران، (181) کەیسیان لە سلێمانی و (75) کەیسیش کە ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بوونە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close