وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، “بەزووترین کات کێشەکان چارەسەر دەکەین هەتاوەکو پێشمەرگە سوودمەند بێت لەو هاوکارییە داراییەی مانگانە هاوپەیمانان دەیبەخشن”.
باسک نێت
ئەمڕۆ سێشەممە 2-7-2024، شؤرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، “کێشەی چەند لیوا و فەوجێکی پێشمەرگە چارەسەر دەکرێن و ئەوانیش هاوکاری دارایی مانگانەی هاوپەیمانان پێ دەدرێت”.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، “دەبێت بە زووترین کات کێشەکان چارەسەر بکەین و گۆڕانکاری بکەین بە هاوکاری و هەماهەنگی هەموولایەک تاکو پێشمەرگە قارەمانەکان بە گشتیی سوودمەند بن لەو هاوکارییە داراییەی مانگانە دەبەخشرێت بە پێشمەرگە”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە