جیهانهەواڵ

بڵاوبوونەوەی وێنەی زیندانیان کە لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئەسەدەوە کوژراون

رۆژنامەی ئۆپۆزسیۆنی سووری، زەمەن ئەلوەسڵ بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە گرتووخانەکانی ناوەندی حەلەب کە لەژێر کۆنترۆڵی رژێمی بەشار ئەسەددان، سەدان کەس بەهۆی ئەشکەنجە، نەخۆشی و برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە یان لە سێدارەدراون، چوار وێنەی بڵاوکردەوە کە دەڵێت وێنەی زیندانیانی ئەو گرتووخانانەن.

رۆژنامەکە وێنەی چوار کەسی بڵاوکردەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات لە گرتووخانەکانی ناوەندی حەلەب لە باکووری سووریا لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئەسەدەوە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

لە وێنەکاندا شوێنی ئەشکەنجە، سووتاوی و خوێن لەسەر جەستەی قوربانییەکان بەدیدەکرێت، لەگەڵیشدا ناو و ژمارەیان بڵاوکراوەتەوە.

لە هەواڵی رۆژنامەكەدا ئیفادەی ئەفسەری پێشووی رژێمی ئەسەد، ئەبو ئەحمەد بڵاوکراوەتەوە، ناوبراو ئەركی وێنەگرتن و بە بەڵگەکردنی تەرمی ئەو كەسانەی لەئەستۆ بووە کە لەو كاتەدا لەو گرتووخانانەدا گیانیانلەدەستداوە، كە لە ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٤دا لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە گەمارۆ درابوو.

ئەبو ئەحمەد کە لە گرتووخانەکەدا وەک ئەفسەرێکی پلەدار بووە و دواتر ریزەکانی رژێمی جێهێشتووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە سەدان زیندانی بەهۆی برسێتی و نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە یان لە سێدارەدراون.

لە هەواڵەکەدا ئەبو ئەحمەد کە رووخساری شاردراوەتەوە، رایدەگەیەنێت: ”کاتێک گەمارۆ دەستی پێ کرد. زیندانیکەکان دەستیان بە یاخی بوون کرد. نەقیب ئوهەم هادور هەشت زیندانی بە دەستڕێژی گوللە کوشت. هەندێ لە زیندانیەکانیش لە زیندانییە تاکە کەسییەکاندا بەشێوەیەکی مەترسیدار کوژران”.

هەروەها ئەبو ئەحمەد باس لەوە دەکات کە کاتی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن گەمارۆی گرتووخانەکەیان داوە رژێم لە ئاسمانەوە بە فڕۆکە خواردنی بۆ دابەزاندوون، بەڵام سەربازەکان لەو خواردنانە بەشی زیندانیانیان نەدەدا بۆیە نزیکەی ٤٠٠ زیندانی بە هۆی برسێتی و نەخۆشی گیانیان لەدەست دا.

لەبارەی ئەرکەکەی خۆی لە گرتووخانەکە ئەبو ئەحمەد دەڵێت: ”تەرمی زیندانییەکانیان بۆ دەهێنام، منیش وێنەم دەگرتن و بەڵگەنامەم بۆ ئامادە دەکردن. من بەڵگەنامەم بۆ ٨٠٠ کەسی مردوو دروست کرد. لەوانە نزیکەی ٤٠٠یان بەهۆی برسێتی و نەخۆشییەوە مردبوون. ئەوانی دیکە لەسێدارە درابوون. لە بەڵگەکاندا دەنووسران ئەمانە لە ‘هێرشی تیرۆریستان (ئۆپۆزسیۆن)’دا کوژراون”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close