ئابووریكوردستانهەواڵ

سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌ دابه‌ش ده‌كرێت

باسک نێت – هەولێر

وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت: رۆژی سێشەممە ۱۰ی ۳ی ۲۰۲۰ مووچەی مانگی ۱۲ی ۲۰۱۹ وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کە ئەمشەوی دووشەممە ۹ۍ ئازاری ۲۰۲۰ بڵاوکراوەتەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە: سبه‌ی سێشه‌ممه ٢٠٢٠/٣/١٠‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

بەپێی زانیارییەکانی باسک نێت وەزارەتی دارایی بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم گۆڕانکاری لە خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ۱۲ کردووەو ئەوەش لە دوای ئەوە هات کە هەر یەکە لە وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ بەهۆی ماندووبوونی کارمەندەکانیان لە روو بەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و دەوام کردنی زۆرەوە داوایان لە وەزارەتی دارایی کردووە کە مووچەی ئەو دوو وەزارەتە بهێندرێتە پێش هەموو وەزارەتەکانی ترەوە.

بەیانی ئەمڕۆ باسک نێت لەسەر سەر زاری بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاوی کردەوە کە سبەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت، بەڵام بەهۆی داواکاری وەزارەتی ناوخۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دواخراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close