عێراقهەواڵ

یەک کاتژمێر دەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت کەمکرایەوە

یەک کاتژمێر دەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت کەمکرایەوە

باسک نێت
بەبۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا یەك کاتژمێر دەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان كەمبكاتەوە.

لەوبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە: لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردرا بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پرۆزەوە دەوامی فەرمانبەران لە دەزگاو دامەزراوەكانی حكومەتدا یەك سەعات كەمبكرێتەوە.

هاوکات سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە فەرمییەکان سەرپشـك كراون لەوەی كەمكردنەوەی ئەو یەك کاتژمێرەی دەوامكردن، لەسەرەتای دەستپێكی دەوامیاندا بێت یا كاتژمێری کۆتایی دەوام.

ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی ژێردەسەڵاتی حکومەتی عێراق دەگرێتەوەو لەڕۆژی 2ی ئازارەوە تاكۆتایی مانگی ئازار كاری پێدەكرێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close