كوردستانهەواڵ

سبەی شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە

سبەی شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و سەرۆكی حكومەتیش رایدەگەیەنێت: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا لە بەرژەوەندی سەرجەم هاووڵاتییانی عێراقدایە. ئەمڕۆ دووشەممە 2020/6/22 حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبویەوەو تیایدا بڕیار درا شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی حكومەت سبەی سێشەممە 2020/6/23 سەردانی بەغدا بكاتەوە.

لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لەوە كردەوە كە ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانمان بە شێوەیەكی بنەڕەتی لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی و جێبەجێكردنی پابەندبوونەكانی خۆمان بەرامبەر بە دابینكردنی ماف و شایستە دەستوورییەكانمان بۆ ئەوەی بگەینە رێككەوتنێكی گشتگیر كە تێیدا ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانی هەر لایەك دیار بێت و جێی ڕەزامەندی هەردوولا بێت.

ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ یەك شەممە 21-6-2020، حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبویەوەو تیایدا بڕیاری كەمكردنەوەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیاندا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close