كوردستانهەواڵ

هه‌ڵه‌بجه‌.. بەهۆی تەقەی پاسەوانی سنوور هاووڵاتیه‌ك كوژرا

شەوی رابردوو بەهۆی تەقەی پاسەوانی سنوور، لەناوچەی (دەرەی مەڕ و سەرگەت)، هاووڵاتیەکی شارۆچکەی خورماڵی سەر بەپارێزگای ھەڵەبجە به‌ ناوی (سەیوان بانیشاری)، گیانی لەدەست داوە  کەسێکیش بریندارە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، دوای رووداوه‌كه‌ لەلایەن ھاووڵاتیانەوە ھێرش کراوەتە سەر بارەگای پاسەوانی سنوور و سووتێنراوە، بەھۆی ترسی ھێرشکردنە سەر بارەگاکان، ھێزێکی زۆر لە دەوروبەری بارەگاکانیان کۆکراوەتەوە.

شایه‌تحاڵێك باس له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، کێشەکە بەھۆی رێگەنەدان بە کاری قاچاخی بووە کە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆڵبەرانی ئێران بەڕێوەدەچێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close