لە شەڕی نێوان دوو خێزان لە هەولێر، ژنێکی تەمەن 40 ساڵ کوژرا، کە دوور و نزیک پەیوەندی بە کێشەی ئەو خێزانانەوە نەبوو.
رائید هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند: “رووداوه‌كه ئەمڕۆ (سێشەممە، 23-6-2020) له خانووه‌كانی پشت مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات روویداوه و له نێوان دوو ماڵە بووە، له ئاكامیشدا ژنێكی 40 ساڵان كوژراوه”.
به‌هۆی رووداوه‌كه پۆلیس دوو كه‌سی ده‌ستگیركردووه، كه هه‌ردوولایه‌نی شه‌ڕه‌كه‌ن، “ئه‌و چه‌كه‌ی تاوانه‌كه‌شی پێ ئه‌نجامدراوه له جۆری ده‌مانچه‌ی توركی بووه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه”.
ژنە کوژراوەکە ناسیاوی هەردوو بنەماڵە و دراوسێیان بووە، بەڵام پەیوەندی بە شەڕەکەوە نەبووە.
په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه، دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌ش دادگا بڕیاری كۆتایی ده‌رده‌كات.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە