ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

بەمزوانە وەزیری نەوت سەردانی هەرێم دەكات، دەبێت عێراق زیانی كۆمپانیاكان بداتەوە

“بەمزوانە وەزیری نەوت سەردانی هەرێم دەكات، دەبێت عێراق زیانی كۆمپانیاكان بداتەوە”
باسک نێت
سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت وغاز لە پەرلەمانی عێراق بۆ سایتی پارتی:
بەمزوانە وەزیری نەوتی عێراق بۆ چارەسەری ڕیشەیی کێشەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، سەردانى ھەرێم دەکات.
پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق، زیانی سەرجەم کۆمپانیاکانی نەوتی ھەرێمی کوردستان بداتەوە.
شاندی ئابوری ئەنجومەنى وەزیران کە چوونە ھەرێمی کوردستان ئەنجامێکی زۆر باشی ھەبوو، دەمانەوێت وەزیری نەوتیش ئەو سەردانە بکات، چونکە بە ڕاى ئێمە باشترە لە وەی لە دوورەوە لێدوان بدرێت.

گەورەترین بەربەست لەبەردەم دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە پێویستە یاسای بودجە ماددەی ١٢ بڕگەی (ج) ھەموار بکرێتەوەو تایبەتمەندییەک بدات بە حکومەتی ھەرێم، بۆ ئەوەی تێچووی دەرھێنانی نەوتی کوردستان زیاتر بکرێت، کە ئێستا 6 دۆلارە بۆ ڕێژەیەک کە بگونجێت لەگەڵ دۆخەکەو ھیچ لایەنێک زەرەرمەند نەبێت.
لەبەر ئەوەی ئێستا حکومەتی عێراق خۆی بە خاوەنداریەتی نەوتی ھەرێم دەزانێت، پێویستە ھەر ئەوانیش زەرەری کۆمپانیاکان بدەنەوەو ھیچی لەسەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close