
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر رێككەوتنی هەولێر و بەغدا بڕیار دەدات
باسک نێت
لە ماوەی دوو ڕۆژی كۆبوونەوەكاندا لە نێوان ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی كوردستان و عێراق، كۆمەڵێك بابەتی گرنگ هەندێكیان بڕیاری هەنووكەییان لەبارەوە درا، ئەوانی تریش ڕاسپاردەی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ كرا، بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەو ئەنجوومەنە كۆ ببێتەوە و بڕیار بدات.
سەرچاوەیەك لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق: باسک نێت
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری ڕاسپاردەیەكی پێشكەش بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كردووە، بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ئاراستە بكات بۆ چارەسەركردن و ناردنی مووچە ڕاگیراوەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوانەی بەهۆی تەواونەكردنی بایۆمەتری دوور خرابوونەوە.
یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان.
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بڕیار لەسەر ئەو رێككەوتنەی نێوان هەولێر و بەغدا دەدرێت و راستەوخۆ دوای پەسندكردنی، دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
ئهوهش لهكاتێكدا
لە كۆبوونەوەی دوێنێ گفتوگۆ لەبارەی هەندێك پرسی پێوەندیدار بە رۆژنامەی كشتوكاڵی، مۆڵەتی هەناردە و هاوردەكردن، مۆڵەتی كارگەكان، تۆماركردنی كۆمپانیاكان، پۆلێنكردنی بەڵێندەران، دەروازە سنوورییەكان، گومرگ، دۆسیەی نەوت و وزە و كەرتی بانكی كرا.