
رۆژنامەی”الصباح”:
بەغداد بە سێ مەرج موچە رەوانەی هەرێم دەكات
باسک نێت
رۆژنامەی فەرمی حكومەتی عێراق لە ژمارەی ئەمڕۆیدا، نوسیویەتی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە سێ مەرج موچە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.
1-ئەو لیژنانەی کە لە بڕگەی (سێیەم و چوارەم)ی بڕیارنامەی پێشوودا دیاری کراون، کارەکانیان تەواو بکەن، بە مەرجێک هەر لیژنەیەک لە ماوەی یەک هەفتە لە دوای ئەم بڕیارنامەیە راپۆرتێکی واژۆکراو پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی بکات.
2-ئەو تیمەی لە بڕگەی دووەمدا پێکهێنراوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا کارەکانی تەواو بکات بۆ حیسابکردنی پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بەپێی یاسا، هەروەها حکومەتی هەرێم لەبری ئەو بڕە پارەیەی کە لە بڕگەی دوو/1ی بڕیارنامەکەدا ئاماژەی پێکراوە، بیدات، بەمەرجێک میکانیزمی حیسابکردنەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی و دەستەی وردبینی باڵای فیدراڵی پەسەندکرابێت.
3- حکومەتی هەرێم ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن پابەند بکات بە رادەستکردنی نەوتی بەرهەم هێنراو، بەپێی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی و بڕیارنامەی (550)ی ئەنجومەنی وەزیرانی ساڵی 2025.




