
سایلۆی سلێمانی ڕێنوێنی بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران بڵاو كرده‌وه و رایانگه‌یاندووه كه وه‌رگرتنی گه‌نم به گوێره‌ی ناوچه‌كان ده‌بێت و هه‌فته‌ی یه‌كه‌م له تانجه‌ڕۆوه ده‌ست پێ ده‌كات.
باسک نێت – سلێمانی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی حوزه‌یران، سایلۆی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه پڕۆسه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی 2024 ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام پێویسته جووتیاران پابه‌ندی چه‌ند ڕێنوێنییه‌ك بن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه وه‌رگرتنی گه‌نم له جوتیاران به پێی ناوچه ده‌بێت هه‌فته‌ی یه‌كه‌م جووتیارانی سنووری به‌شی كشتوكاڵی تانجه‌رۆ (عه‌ربه‌ت) گه‌نمیان لێ وه‌رده‌گیرێت، بۆیه جووتیارانی ناوچه‌كانی تر گه‌نم نه‌هێنن، چونكه لێیان وه‌رناگیرێت . هه‌روه‌ها داوا كراوه كه ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان و تراكتۆره‌كان به یه‌ك ڕیز بووه‌ستن.
سایلۆكه ئه‌وه‌یشی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی تێكچوونی جه‌گه‌كانی سایلۆكه گه‌نم له ئۆتۆمبێلی فلات وه‌رناگیرێت، بۆیه داواكارن له جووتیاران گه‌نمه‌كانیان بكه‌نه ناو ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری قه‌لابه‌وه.
له كۆتایشدا داواكارن كه گه‌نمی ( ئه‌سپێ لێدراو، خوراو، بۆنگرتوو) نه‌به‌نه سایلۆ، چونكه به پێی بڕیاری كۆمپانیایی گشتی بازرگانی دانه‌وێڵه مه‌ڵبه‌ندی گشتی به‌غدا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.