جیهانهەواڵ

لەجەژندا یەک ملیۆن ئاژەڵ دەکرێتە قوربانی

د. عومەر عەتیە، سەرپەرشتیارى گشتیى پرۆژەى قوربانییەکانى حەجی ئەمساڵ لە سعودیە رایگەیاند، لە وەزری حەجی ئەمساڵدا ملیۆنێک ئاژەڵیان ئامادەکردووە بەمەبەستى قوربانى و فیدیە.باسک نێت

دەڵێت، هەرچەندە ئەمساڵ نرخی هەموو کاڵایەک زۆر بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەوان بەهۆی پشتیوانى حکومەتى سعودیە بە هەمان نرخی ساڵی رابردوو بە حاجییانى دەفرۆشنەوە.

عومەر عەتیە رایگەیاندووە، هەشت شوێنى سەربڕین بە ئامێریان ئامادەکردووە، کە هەموو مەرجە شەرعی و تەندروستییەکانى تێدا بەرجەستە کراوە و هیچ حاجییەک ئەرکی سەربڕینى ئاژەڵەکانى ناکەوێتە سەر و پاکوخاوێنى و مەرجەکانى تەندروستیش رەچاودەکرێت.

ئەو دەڵێت، ئەمساڵ گەورەترین شوێنى سەربڕین دەکرێتەوە، کە تواناى سەربڕینى یەک ملیۆن ئاژەڵی هەیە و 400 رێکخراوى خێرخوازیشیان ئامادەکردووە بۆ گەیاندنى گوشت بەسەرجەم هەژارانى سعودییە و 35 وڵاتى جیهان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close