كوردستانهەواڵ

حکومەتی عێراق رەزامەندی لە سەر ناردنی 400 ملیار دیناردا

به‌ هه‌وڵی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی بڕی 400 ملیار دینار دا.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند کە دوای هەوڵێکی زۆری سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/5/20 حکومەتی عێراق رەزامەندی دا لەسەر ناردنی بەشێکی ئەو بڕە بودجەیەی کە پێشتر بۆ مووچە دەینارد.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند، ئەو بڕەی بۆ مانگی نیسان ناردوویەتی چوار سەد ملیار دینارە. کە پەنجا و سێ ملیاری کەمترە لەو بڕەی پێشتر بۆ مووچە دەنێردرا.

س.كوردستان 24

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close