جیهانهەواڵ

ترەمب بۆ ماسك: حزبەكەت شتێكی پڕوپووچە

ترەمب بۆ ماسك:
حزبەكەت شتێكی پڕوپووچە

باسک نێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رەخنەی لە راگەیاندنی پارتێکی سياسى نوێ لەلایەن ئیلۆن ماسک، هاوپەیمانی پێشووی گرت و بە پڕوپوچ ناوی برد.

ترەمپ بەر لەوەی بچێتە ناو فڕۆکەکەی و بگەڕێتەوە بۆ واشنتۆن، لە نیوجرسی بە رۆژنامەنوسانی وت: پێموایە دروستكردنی حزبی سێیەم شتێكی پڕوپوچ و بێمانایە، ئێمە سەركەوتنی گەورە بەدەست دەهێنین لەگەڵ حزبی كۆماری.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد: سیستەمەکە هەمیشە دوو حزب بووە و پێموایە دروستکردنی حزبی سێیەم تەنها سەرلێشێواویی زیاتر دەکات.

ترەمپ وتیشی: ماسك دەتوانێت کاتێکی خۆش بەسەر ببات وەك خۆی دەیەوێت، بەڵام پێموایە ئەوە ئەو كارە پڕوپوچە.

ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریكی، رۆژی شەممەی رابردوو پێکهێنانی “پارتی ئەمریکا”ی راگەیاند، ئەوەش دوای رۆژێک لەوەی لە سەكۆی “ئێکس” پرسیاری شوێنکەوتوانی كرد، ئاخۆ پێویستە پارتێکی سیاسی نوێ لە ئەمریکا دابمەزرێت؟.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close