عێراقكوردستانهەواڵ

ئەو شێخە عەرەبە دەستگیرکرا کە دەیویست گوندی پەلکانە داگیربکات

سوپای عێراق ئەو شێخە عەرەبەی دەستگیرکرد کە دەیویست بەناوی بوونی گرێبەست گوندی پەلکانە داگیر بکات.

باسک نێت – کەرکوک

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە عەرەبە هاوردەکانی سنوری ناحیەی سەرگەڕان، لە نزیک زەوی جوتیارە کوردەکانی گوندی پەلکانە خێوەتییان هەڵدابوو، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد دەبێت ئەوان بەروبوومی زەوی جوتیارە کوردەکان بدورنەوە ئەمەش بە بیانوی ئەوەی کە ئەوان گرێبەستیی حکومەتی پێشووی عێراقیان هەیە بۆ بەکارهێنانی زەوی جوتیارە کوردەکان.

جوتیارە کوردەکانیش بەهۆی ئەوەی خاوەنی زەوییەکانی ئەو ناوچەیان و تاپۆی زەوییەکانیان هەیە، ساڵانە زەوییەکانی خۆیان دەکێڵن و لە وەزری چاندنیش زەوییەکانیان دەچێنن، بەڵام چەند ساڵێکە لە کاتی دروینەوەی بەرهەمەکانیان لە لایەن عەرەبە هاوردەکانەوە کێشەیان بۆ دروست دەکرێت.

شاندێکی حکومەت و پەرلەمانی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەردانی جوتیارانی ناوچەکەیان کردوو بەبڕیارێک مافییان بە جوتیارانی کورددا کە بەرهەمی زەوییەکانیان بدورونەوە و پەرلەمانی عێراقیش لە ماوەی شەش مانگدا بەشێوەیەکی یاسایی کێشەی جوتیارانی کورد و عەرەبە هاوردەکان یەکلایی بکەنەوە.

دوای بڕیارەکەی شاندی حکومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق، یەکێک لە شێخە عەرەبەکان پێداگربوو لەسەر ئەوەی کە دەبێت ئەوان بەرهەمی ئەو زەوییانە بدورونەوە. سوپای عێراق ئەو شێخەی دەستگیرکرد.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕی باسک نێت ئەو شێخەی لە لایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکراوە ناوی فەرحان غەزال فەرحانە، یەکێکە لە شێخە عەرەبەکانی عەشیرەتی شەممەر.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close